خەڵك-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بەدووری دەزانێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، بابەتی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی تاوتوێ بكرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند”هەندێك نایانەوێت بودجەی فیدراڵی 2021 تێبپەڕێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەربەست و ئاستەنگ لەبەردەم دانگدان لەسەر یاساكە دروست دەكەن”.
بە وتەی جەمال كۆچەر:”هەر چەندە لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەیە كە كاتژمێر شەش بۆ پرسی بودجە تەرخان بكرێت، بەڵام بەو پێیەی یاسای دادگای فیدراڵی هێشتا یەكلایی نەكراوەتە و چەند بڕگەیەكی ماوە كە ناكۆكییان لەسەر هەیە، پێناچێت دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت”.