سەردێر

چین هیچ تووشبوویەكی نوێی بە كۆرۆنا تۆمارنەكرد

خەڵك-
لیژنەی تەندروستی نیشتمانی لە چین ڕایدەگەیەنێت، وشكانی سەرەكی چین هیچ حاڵەتێكی تووشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی لیژنەكە”دەسەڵاتی تەندروستی شەش حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆڤید 19 تۆماركردووە كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون، هاوكات هیچ حاڵەتێكی مردنی نوێی پەیوەست بە نەخۆشییەكە تۆمارنەكرا”.

دوبَنێ‌ چوار شەممە، لە چین 13 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پاش چاكبوونەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

تا كۆتایی دوێنێ‌ چوار شەممە، ئاماژە بە تۆماركردنی 5169 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ كرا لە چین كە هەموویان لە دەرەوەی وڵاتەكەوە هاتووبوون و 501 كەسیش چاكبوونەوە و نمەخۆشخانەیان بەجێهێشت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستا 168 حاڵەت لە نەخۆشخانەكاندان و چارەسەر وەردەگرن، هیچ حاڵەتێكی مردنیش لەنێوان ئەوانەدا تۆمارنەكراوە كە براونەتە نەخۆشخانەكان.