سەردێر

پۆلیسی هەولێر ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە

خەڵك
پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییانی هەولێر ئاگاداردەكاتەوە كە پێویست ناكات بترسن لە بوونی ئەو دەنگە بەرزەی لە پارێزگاكە دەبیسترێت چونكە بەهۆی لە ناوبردنی چەند تەقەمەنییەكی ماوە بەسەرچووە لە لایەن هاوپەیمانانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا هاووڵاتیانی پارێزگاكە ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت:” ئاگاداری دانیشتوانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە لە كاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ تاكو ٣:٣٠ خولەكی ئێوارە گوێبیستی چەند دەنگێكی گەورە دەبن كە هێزەكانی هاوپەیمانانن چەند تەقەمەنیەكی ماوە بەسەرچووی سەربازی لەناو دەبەن.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت:” تكا دەكەین كە تووشی هیچ دڵەراوكێیەك نەبن”.