سەردێر

دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 121 ملیۆن و 874 هەزار و 103 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 121 ملیۆن و 874 هەزار و 103 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 693 هەزار و 946 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 98 ملیۆن و 231 هەزار و 304 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 294 هەزار و 798 كەس و 550 هەزار و 649 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.