سەردێر

“حكومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێكی لە شەنگال نییە”

خەڵك-

سەرۆكی شارەوانی كۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بەناحیەی سنونێی قەزای شەنگال ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێكی لە شەنگال نییە.

هەرچەندە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال، بەڵام بەهۆی ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی ڕێكەوتنەكە لەلایەن حەشدی شەعبی و چەند هیزێكی دیكە، بەشێكی زۆری ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و بەپێی زانیارییەكانیش، ئەو كەسانەی گەڕاونەتەوە كەمترین خزمەتگوزارییان هەیە.

ڕەنا حەسەن سەرۆكی شارەوانی كۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بەناحیەی سنونێی قەزای شەنگال بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ دەسەڵاتێكیان لە شەنگال نییە، لەبەر ئەوە ناشتوانن هیچ خزمەتگوزاریەك پێشكەش بكەن.

سەبارەت بە بوونی هێزە كوردییەكان لە ناوچەكە، ناوبراو ئاشكرایكرد، وەكو یەكێتی لە شەنگال بوونیان هەیە و مەڵبەندی هەیە و پێشمەرگەی پارێزگاری لە مەڵبەندی هەیە، ئەگەر نا وەكو لیوا و فەوج هیچ هێزێكی لێ نییە.

وتیشی”پارتی دیموكراتی كوردستان نە كادیر و نە پێشمەرگەیان لە شەنگال هەیە”.