خەڵك
ئەمڕۆ خوێندكارانی پۆلی 12 بۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە ئێستادا ڕێگای سەرەكی سلێمانی – كەركوك یان داخستووە.
خۆپیشاندانی خوێندكاران لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستی پێكردو دواتر بەڕێكەوتن بۆ بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ڕێگای سەرەكی سلێمانی – كەركوك یان داخستووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە خوێندكارانی قۆناغی ١٢ چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەیان بەسەرداكرا، بەڵام دواتر لەلایەن هێزی چالاكییە مەدەنییەكانەوە دۆخەكە ئاسایی كرایەوە و درێژە بەخۆپیشاندانەكە درا.
بەهۆی ئەو گرژییەوە هیچ كەسێك بریندارنەبوو، بەڵام ئەو خوێندكارانە كە تەمەنیان كەمترە لە ١٨ ساڵ جەختیان لەئەوەدەكردەوە، زۆر نابەجێیە تەقە بەسەر نەوەی داهاتووی وڵاتدا بكرێت.