خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش پێشبینی كەمێك باران بارینی هەیە بە تایبەت لەكاتەكانی ئێوارە.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان پێشبینی كەمێك باران هەیە پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت بە درێژایی ڕۆژ.