سەردێر

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

خەڵك
ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 1750 دۆلاری ئەمریكی.

ئەدیب غەریب، خاوەنی زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بۆ ئەمڕۆ 1750 دۆلارەو نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 307 هەزار دینارە، عەیاری 21 نرخی 360 هەزار دیناری عێراقییە.

وتیشی، هۆكاری بەرز بونەوەی نرخی زێڕ بەرزی نرخی دۆلار و نەوتە و هاوكات نرخی بتكوینیش بەرز بۆتەوە كە كاریگەریەكی زۆر دەكاتە سەر كڕین و فرۆشتنی زێڕ.