سەردێر

قەدەغەی هاتووچۆی نێوان هەرێم و ئێران درێژكرایەوە

خەڵك-
دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووچۆ لەنێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیرا، ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، جارێكی دیكە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دوو هەفتە درێژكرایەوە

ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی خاڵی سنوری باشماخ ڕیگەیاندووە، بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكە درێژكرایەوە.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارەكە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەركراوە.

هەرچەندە ناوبراو باسی لە هۆكاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆكە نەكردووە، بەڵام لە ئێستادا ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم و ئێرانیش ڕووی لە هەڵكشانە و بەپێی ئاماری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ زیاتر لە 500 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.