سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا 121 ملیۆنیان تێپەڕاند

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 121 و 278 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ سێ‌‌ شەممە، ژمارەی تووشبوان بۆ 121 ملیۆن و 278 هەزار و 64 كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە دوو ملیۆن و 682 هەزار و 256 كەس، ئەوانەی پەتاكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 97 ملیۆن و 808 هەزار و 292 كەس.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.