لاهور شێخ جەنگی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ بەغدا و هەرێم ئاشكرادەكات

كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەیشتنە بەڕێككەوتن

سەردێر

خەڵك-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاندیدەكانی حزبەكەی بۆ پۆستی بریكارانی وەزارەتەكانی نەوتی عیراق و سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “كاری لەپێشینەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەیشتنە بەڕێككەوتن”.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی (Iraq Oil Report) ڕایگەیاندووە، زەمینەیەكی لەبار و فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزە و ئەمنی و چارەسەری ستراتیجیە گەیشتنە بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا.

وتیشی، “یەكێتی عزەت سابیری بۆ پۆستی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق كاندید كردوە و چاوەڕوانی ڕەزامەندی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن تا واژۆی لەسەر بكات و بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم (ئەحمەد موفتی) كاندید كراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەوەی بگاتە ڕێكككەوتن بۆ دابەشكردنی داهاتەكان لە بودجەی ساڵی 2021 و لە ئێستاشدا ئەو بابەتە لەناو پەڕلەمانی فیدڕاڵی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

هاوسەرۆكی یەكێتی دەڵێت: “گەشەپێدانی كێڵگەكانی غاز دەبێتە داهاتووی كەرتی وزە بۆ هەرێمی كوردستان”.

جەختیشی كردۆتەوە، زەمینەیەكی لەبار و فراوانی هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا هەیە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی وزە و ئەمنی، لەوانەش دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كوردستان لەچوارچێوەی داهاتووی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، بۆیە دەتوانرێت ئەو كۆمپانیایە ببێتە یارمەتیدەر لەناوچەكەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەهەر قەیرانێكی دارایی و سیاسی، كە لەساڵانی ڕابروودا ڕوویانداوە.

وەك ماڵپەڕەكە ئاماژەی پێكردووە، “هاوسەرۆكی یەكێتی بەو خەسڵەتەی پێشتر دامەزرێنەری دامەزراوەی دژەتیرۆر بووە لە كوردستان بۆچوونی گرنگی هەیە لەسەر لەسەر دۆسیە ئەمنییەكان و بە وردی باسی لە فشارەكانی هاوپەیمانان دژی داعش كردووە لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی سەر بە یەكێتی و پارتی لەژێر سایەی پەیكەرێكی فەرماندەیی یەكگرتوو دوور لە دەسەڵاتی حزبی”.