خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی ژنێك و 9 پیاوی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند و دەشڵێت: “تەنها ژنەكە عەرەبە”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوە ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان و پاراستنی كۆمەڵگەیەكی تەندروست، لەماوەی مانگێكدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان، لەلایەن هێزەكانمانەوە (١٠) كەس دەستگیركراون.
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن، تەنها كەسێكیان نەبێت، كە ژنە و لە نەتەوەی عەرەبە و دانیشتوی پارێزگای سەڵاحەدینە.
ئاشكراشی كردووە، ئەو ماددانەی بەكاریانهێناوە لەجۆری (كریستاڵ و حەشیش) بووە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٣٠) لەیاسای ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكان لەهەرێمی كوردستان ڕاگیراون .