خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك 4 كەس بریندار بوون و 2 كەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر 2:30 خوولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە دەشتی كۆیە ڕووویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی ڕووداوەكەوە 4 ھاووڵاتی بریندار بوون و بەداخەوە 2 هاووڵاتی تر گیانیان لەدەستدا، كە ئەندامی یەك خێزان بوون و برا بوون.
ئاشكراشی كردووە، هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی زۆر و نەمانی كۆنتڕۆڵ و دواتر وەڕگەڕاوە.