خەڵك-
پەڕلەمانتارێكی كورد لە پەڕلەمانی عیراق لەسەر بودجە ڕووبەڕووی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەەمان دەبێتەوە و دەڵێت: “كوتلەكان كۆمەڵێك ناكۆكیان هەیە لەسەر بەرژەوەندییەكان و بودجە تێناپەڕێنن، بەڵام دەیخەنە ملی كورد لەكاتێكدا ئەگەر بتان ویستایە لەسەر ئێمە نەئەوەستان و وەك یاسای قەرز تێتان ئەپەڕاند”.
د.موسهننا ئهمین، پهڕلهمانتاری كورد لە فڕاكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی لە پەڕلەمانی عیراق لهسهر دواخستنی دهنگدانی بودجه ڕووبهِرووی دهستهی سهرۆكایهتی پهڕلهمان بووەوە و وتی، “من بە نوێنەرایەتی هەموو كوتلە كوردستانییەكان دەتوانم بڵێم بودجە ئامادەیە بۆ دەنگدان لە ئێستادا، بۆیە دروست نیە كورد تۆمەتبار بكرێت بە لەكارخستنی بودجە”.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر بودجە بۆ دەنگدان ئامادەبوایە ئەوا وەك یاسای قەرزەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ كورد دەنگتان دەدا، بۆیە لە ڕاگەیاندنەكانەوە مەیخەنە ملی كورد.
وتیشی، “خەڵكی عیراق چاوەڕێی بودجە دەكات، كە ئەم چاوەڕوانیە لە شوێنی خۆیەتی و ئەوە لە یاسای دادگای فیدڕاڵی گرنگترە، چونكە پەیوەندیدارە بە قووتی خەڵك”.
د.موسهننا ئهمین ئاشكراشی كرد، “پەكخستنی بودجە پەیوەندی بە ناكۆكی هەندێك لە كوتلەكانەوە هەیە، ڕاستە ڕێككەوتن لەسەر پشكی كورد نەكراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بودجە بۆ كوردەكان پەكخراوە، بۆیە لای ڕای گشتی ئەو بەرپرسیارێتیە مەخەنە ئەستۆی كورد و خەڵك دژی ئێمە هان نەدرێت”.