سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕیكۆردێكی بەرزی تۆماركردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 541 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٦٩٠١ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 223 كەس و سلێمانی 133 كەس و لە گەرمیان 9 كەس و دهۆك 169 و ڕاپەڕین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 208 كەس چاكبوونەوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.