سەردێر

عیراق و هەرێمی كوردستان، زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5663 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 3591 كەسیش چاكبوونەتەوە،33 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بەڕێژەیەكی پێوانەیی دادەنرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 929 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5663 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە نەجەف كەربەلا بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1927 و لە بەسرە 686 و لە نەجەف 491 و لە كەربەلا 330 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 149 هەولێر 223، و دهۆك 169 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3591 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و واست و نەجەف بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 33 كەس بەهۆی پەتاكە.