خەڵك-
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامی سلێمانی کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی و سەیرانی بەهار دەركرد.
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی لە گشتاندنێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) بڕیاریداوە شەقامی سەرەكی سالم تاوەكو بەردەم ئوتێل پاڵاس لە ڕۆژانی 19 تاوەكو 21-3-2021 دابخرێت و ئاگری نەورۆز تەنها لەو شوێنانە دەكرێتەوە، كە قائیمقام دیاری دەكات بەبێ ئاهەنگ و قەرەباڵغی و كۆبوونەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت هاووڵاتیان و فەرمانبەران پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بەستنی دەمامك ببن.