سەردێر

هەولێر، لەبارەی ئاهەنگەكانی نەورۆزەوە ڕونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی ئاهەنگەكانی نەورۆزەوە ڕونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بە شێوەیەكی فەرمی و لەبەر كۆرۆنا، هیچ ئاهەنگێك ناكرێت، تەنیا ئاگرێك دەكرێتەوە و چەند كەسێكی دیاریكراو و بە ئامادەبوونی میدیاكاران، بەشداریی دەكەن.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا رێكاری بەستنی ماسكیان توندكردووەتەوە و خەڵكانێكیش سزادراون بەهۆی نەبەستنی ماسكەوە”.

بە وتەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر”هەرچەندە ئەوان نیگەرانن بە بڕیاری سزادانی نەبەستنی ماسك، بەڵام پێویستە ئەو هاوڵاتییەش كە ڕێگەی پێدراوە بۆ چوونە دەرەوە ڕێنمایەكان جێبەجێبكات”.

لەبارەی ئاهەنگەكانی نەورۆزیشەوە، نەبەز عەبدولحەمید وتی:”بە شێوەیەكی فەرمی و لەبەر كۆرۆنا، هیچ ئاهەنگێك ناكرێت، تەنیا ئاگرێك دەكرێتەوە و چەند كەسێكی دیاریكراو و بە ئامادەبوونی میدیاكاران، بەشداریی دەكەن”.