سەردێر

روسیا نهێنییەكی ئەمریكای لە سوریا ئاشكراكرد

خەڵك-

وەزیری بەرگری روسیا سێرگی شویگۆ ئەمڕۆ چوار چۆنێتی مامەڵەكردنی هێزە روسیاییەكانی لە سوریا لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان ئاشكراكرد كە بۆیەكەمجارە ئەو زانیارییانە بە فەڕمی بڵاودەكرێنەوە.

وەزیری بەرگری روسیا بۆ میدیای وڵاتەكەی ئاشكراكرد مۆسكۆ و واشنتن پارێزگاری دەكەن لە پەیوەندی متمانپێكراو لە سوریا لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن و تاكتیكی.

شویگۆ دەڵێت: ئەوەی لە سوریا هەمانە لێتانی ناشارمەوە، لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن و لەسەر ئاستی تاكتیكی پەیوەندی متمانەپێكراومان لەگەڵ هاوكارە ئەمریكاییەكان هەیە، ئەوە نهێنییە من ئاشكرای دەكەم.

راشیگەیاند چەند جارێك رۆژانە پەیوەندییان هەیە لە ئیدارەی بواری ئاسمانی و رێكخستنی رێوشوێنەكان لە ئاسمان لە دژی تیرۆر.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هەنگاوەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا لەگەڵ گەیشتنی جۆ بایدن سەرۆكی نوێ جێگەی ئومێدن و هیواشی خواست كە لە داهاتوودا پەیوەندیی زیاد بكەن نەك بە تەنها لەگەڵ ئەمریكا بگرە لەگەڵ وڵاتانی دیكەش.