سەردێر

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات

خەڵك-

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی بوونی نیشانەكان سەردانی سەنتەرەكانی كۆڕۆنا بكەن بۆ پشكنین و چارەسەركردن.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە.
وتیشی”زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% توماركراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، بەپێی پێوەرەكان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێك زیاتر لە كەسێكی دیكە تووش دەكات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەكان لە نەخۆشخانەكان زۆر زیاتر بووە، ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو كۆمەڵگا دەگەیەنێت، تكایە پاڵپشتی ڕێكارەكان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن.

جەختی لەوەش كردەوە، دانانی ماسك و دووركەوتنەوە لەیەكتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێكارەكانی خۆپارێزییە.