سەردێر

سیاسەتی ئەمریكا بۆ رێگری لە دووگیانبوون چیە؟

ئەمریكا بە رێگری لە دووگیانبوونی ژنان وڵاتان داگیردەكات

خەڵك-

دوای جەنگی جیهانی دووهەم ئەمریكاییەكان بەتایبەت زانا دیارەكان بزووتنەوەیەكی نوێیان دروستكرد بە ئامانجی كەمكردنەوەی هەژاری لە جیهاندا.

ترس هەبوو لە هەڵچوونی زیادبوونی دانیشتووان، ئەم مەترسییە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی دیكەی جیهانیش، سەرەتا پلانی كەمكردنەوەی رێژەی دانیشتووانی جیهان بە 10% دانرا.

پلان دانرا بۆ كەمكردنەوەی لە دایكبووان و منداڵ و وەچەخستنەوە بەتایبەت لە نێو هەژاراندا.

ئامانج لە ئەم هەنگاوە بەرزكردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی و پەروەردە نەبوو كە زۆر جار برەوی پێدەدرێت، بەڵكو كۆتاییهاتنی پێكهاتەی هەژاران بوو لە جیهاندا.

ئەم بیرۆكەیە باڵی كێشا بەسەر سیاسەتی فەڕمی ئەمریكادا لە شەستەكانی سەردەی رابردوودا، بۆیە سەرۆك لەو كاتەدا مەرجی كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ وڵاتان دانا، ئەم سیاسەتە نامۆیەی ئەمریكا بە ئامانجی داگیركارییەكی نوێی ئەو وڵاتانە زانرا.

ئەم هەنگاوە تەنها بە ئەمریكاوە نەوەستا، بەڵكو نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی كرد لە چوارچێوەی سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان و بە پشتیوانی سوێد و بەریتانیا و ئەڵمانیا و سویسڕا.

كۆریای باشور یەكەم وڵات بوو چووە نێو بەرنامەی كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتووانەوە، چونكە وڵاتێكی وێران بوو بەهۆی جەنگی كۆریاوە، ژمارەی منداڵ زیاد دەبوون، ئەمریكا ئاوەدانكردنەوەی گرتەئەستۆ، لەگەڵ كەمكردنەوەی ژمارەی منداڵ.

بۆیە سوپا و خۆبەشخان دەچوونە دێیەكان و كێڵگەكان خەڵكیان هۆشیار دەكردەوە كە رێگری لە منداڵ بوون بكەن و ئامێر و كەرەستەی پێویستیش بۆ رێگری لە دووگیان بوونی ژنان لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە دابەشدەكرا بەسەر خەڵكدا دوای دەرچوونی رێنمایی لە ئەنجومەنی دانیشتوانی ئەمریكاییەوە بۆ فەڕمانڕەوای كۆریای باشور لە پێناو كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتووان.

هیندستان دەیناڵاند بە دەست برسێتیەوە لە وەرزی وشكەساڵیدا، ئەندێرا گاندی بەڵێنیدا كاربكات بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتوان لەپێناو گەیشتن بە هاوكارییەكانی ئەمریكا لە 1956وە.

لە نیودەلهی لەلایەن دەستەی تەندروستی و پزیشكەوە ئامێرێك دانرا بۆ رێگری لە دووگیان بوونی ژنان و ئەم ئامێرەش لە ئەمریكاوە راگوێزرا، حكومەت گڵۆپی سەوزی هەڵكرد بۆ دابەشكردنی لەسەرانسەری وڵات، رێكخراوە ئەمریكاییەكان دەستیان كرد بە راگوازتنی ئامێرەكە تەنانەت بەبێ چاودێری پزیشكیش، ئەم بابەتە زۆر كێشەی تەندروستی دروستكرد، بەڵام چارەسەری كێشەكانیان كرد توانیان ئەم ئامێرە بە بڕێك پارە بگەیەننە ژنە هەژارەكان و بڕێك پارەش بۆ تیمە تەندروستییەكان.