سەردێر

دیمەشق بۆردومان كرا

خەڵك-

دەزگاكانی راگەیاندنی سوریا بڵاویانكردەوە كە شەوی رابردوو هێزەكانی بەرگری ئاسمانی پێشیان بە هێرشی ئیسرائیلی گرتووە بۆ سەر دەوروپشتی دیمەشق.

ئاژانسی دەنگوباسی سوریا سانا بڵاویكردەوە هێزەكانی بەرگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەك موشەكی ئیسرائیلیان لە ئاسمانی دیمەشق خستووەتەخوارەوە و وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیلیان داوەتەوە لە ناوچەی باشور.

لای خۆیەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد هێرشەكانی ئیسرائیل خەزێنەی چەكی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی لەنێو سەربازگەیەكدا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بە ئامانج گرتووە.

هاوكات سەرچاوە میدیاییەكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بە ئەوە كرد هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی چەند ئامانجێكی سوریای بۆردومان كردووە، بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لێدوانی نەدا لەسەر ئەو هێرشانە.