سەردێر

نوێنەران لەبارەی تەواوبوونی كارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگیاندا

خەڵك

وتەبێژی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیاندا كە كارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بكرێت.

د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”سوپاس بۆ خوا، ئێستا دوای خوێندنەوەی بەیانی كوتلە كوردستانییەكان لەلایەن بەندەوە لەناو هۆڵی پەرلەمانی عیراق، پەرلەمانی عیراق دەنگیدا كە كارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بكرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە:”هەمیشە لەخزمەتی خەڵك دەبین”.