سەردێر

ئێران ڤاكسینی فەخرای ڕاگەیاند

خەڵك

كۆماری ئیسلامی ئێران ڤاكسینێكی كۆرۆنای بەناوی (فەخرا) ڕاگەیاند.


كۆماری ئیسلامی ئێران یەكەم ڤاكسینی دروستكراوی وڵاتەكەی بەناوی (فەخرا) ڕاگەیاند و لەكاتی ئاشكراكردنی، محەمەد كەریمی بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڤاكسینەكە لە دامەزراوەی لێكۆڵینەوە و داهێنانی بەرگری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا باسی لەوەكرد: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە كاری بەردەوامیان كردووە، ئەوەش بەبوونی كەسانی شارەزا و ژێرخانی گونجاو، سەرەڕای هەوڵەكانی موحسین فەخری زادە سەرۆكی تیرۆركراوی ڕێكخراوەكە كە هەوڵێكی تایبەتی دا لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكە.

وتیشی، تاقیكردنەوەی قەرەوێڵەیی لەسەر ڤاكسینەكە دەستپێكردووە و یەكەم كەس كوڕەكەی موحسین فەخری زادە گەورە زانای ئەتۆمی ئێران كە لەماوەی ڕابردوودا تیرۆركرا بە ڤاكسینەكە كوترا.

بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڤاكسینەكە ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەی گەشەپێدانی (فەخرا) لە مانگی 3ی ساڵ 2020ەوە دەستی پێكردووە و لە مانگی 6ی هەمان ساڵ دەستكراوە بە قۆناغی بەرهەمهێنان بۆ تاقیكردنەوەی.