سەردێر

ئەو پیاوەی ژنی دەكوشت بۆ پارە دەستگیركرا

خەڵك-
ئەو پیاوەی لە پارێزگەی سەڵاحەدین ژنانی دەكوشت بۆ پارە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پۆلیسی پارێزگەی سەڵاحەدین، پەردەی لەسەر وردەكاریی ڕووداوی كوژرانی دوو ژن لە ناوچەی ئەلدیوم لە پارێزگەكە هەڵماڵی و ئاماژەی بە دەستگیركردنی تاوانبارەكە كرد.

میدیاكانی عیراق لە زاری پۆلیسی پارێزگەی سەڵاحەدینەوە بڵاویانكردەوە”لەپاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد و گڕانی بەردەوام، مەفرەزەكانی بنبڕكردنی تاوان توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە دوو ژنی بۆ پارە كوشتبوو”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەڵاحەدین دەڵێت، تۆمەتبارەكە ڕادەستی دادوەریی كراوە بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێكاریی یاسایی و وەرگرتنی سزای دادپەروەرانی خۆی لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی ئەنجامیداوە.