سەردێر

لە سۆران یەكەم ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كارمەندێكی تەندروستی بەكارهێنرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ پێكوتەی كۆرۆنا بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكارهێنرا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، له سۆران پێكوتەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، بۆ چەندین پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بەكار هات.

ڕاشیگەیاندووە، بە ئامادەبوونی قائیمقامی سۆران و بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و گشت ڕاگەیاندنەكان، سەنتەری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كرایەوە و ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندانی یەكەم ژەمی پێكوتەی دژە كۆرۆنایان وەرگرت.