سەردێر

لە عیراق و هەرێم، ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 5267 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 4564 كەسیش چاكبوونەتەوە، 39 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بەڕێژەیەكی پێوانەیی دادەنرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 هەزار و 489 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 5367 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە نەجەف دیوانیە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1929 و لە بەسرە 854 و لە نەجەف 466 و لە دیوانیە 294 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 109 هەولێر 162، و دهۆك 82 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 4564 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و نەجەف و دیوانیە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 39 كەس بەهۆی پەتاكە.