سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم لە هەڵكشانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 353 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 6135 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 162 كەس و سلێمانی 87 كەس و لە گەرمیان 8 كەس و دهۆك 82 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 201 كەس چاكبوونەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.