سەردێر

سەرچاوەی یەكەمی سەرهەڵدانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژە بە ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك دەكات لەلایەن شارەزايانى سەربەخۆى ڕێكخراوەكە، كە سەردانی چینییان كردووە، تا سەرچاوەی یەكەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بدۆزنەوە، باس لە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەكەش دەكات لە هەفتەی داهاتوو.

كریستیان لیدمایەر، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”گوێمان لە شارزایانی تەكنیكی، ئەندامانی نێردەكە بووە، پێدەچێت ڕاپۆرتەكە لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوببێتەوە”.

پێشتر چاوەڕوان دەكرا، ڕاپۆرتە تایبەتەكەی پەیوەست بە سەردانەكەی چین، لەم هەفتەیەدا دەربچێت.

ماریا ڤان كریكۆڤ، شارەزا لە نەخۆشییە گوزراوەكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندبوو”زیادبوونی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 11% ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە”.

پێشتر چین ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە كاری بەردەوامدا دەبێت بۆ گەڕان بەشوێن سەرچاوەی یەكەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 لە چین دەركەوت.