سەردێر

حكومەتی هەرێم پشووی نەورۆز و بەهاری دیاری كرد

خەڵك-
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی جەژنی نەورۆز و بەهار دیاری كرد و ڕایگەیاند، یەك هەفتە دەبێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەكان.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە یەك هەفتە دەبێتە پشوی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئاداری ٢٠٢١، بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەواوی دامەزراوەکانی حکومەت، پشووی فەرمییە.
جگە لەو ڕۆژانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەمان هەفتە، کە دەکاتە ٢٤ و ٢٥ ئاداری ٢٠٢١، وەکو پشووی فەرمی رادەگەیێنێت.
داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ڕۆژانی نەورۆزدا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان