سەردێر

وەزارەتێك: ژمارەی هەژاران لە عیراق ناگاتە 10 ملیۆن كەس

خەڵك-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا بۆ 25% دابەزیوە، ڕەتیشیدەكاتەوە ژمارەی هەژران لە عیراقدا بگاتە 10 ملیۆن كەس.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەپێی ئەو دەستەواژانەی لەبەردەستدان و بەپێی دوایین توێژنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2020، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتدا دەگاتە 24.8%، واتا نزیكەی 25%، بۆیە دەكرێت بڵێین ژمارەی هەژاران لە عیراق كەمترە لە 10 ملیۆن كەس”.

هنداوی دەڵێت”لە قۆناغی یەكەمی پەتای كۆرۆنا لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی هەژاری بۆ نزیكەی 32% بەرزبۆوە، بەڵام ڕێژەكە لەدوای كەمكردنەوەی ڕێكارەكانی وەك قەدەغەكردنی هاتووچۆ و گەڕانەوە بۆسەر كار و دەستپێكردنەوەی چالاكییەكان، ڕێژەی هەژاریی بۆ 25% ڕووی لە دابەزین كرد”.