سەردێر

“پایەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە هەموو ڕێكارەكانی نەبڕیوە”

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ سێشەممە، 16/3/2021 بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پایەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە هەموو ڕێكارەكانی نەبڕیوە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبینەوە بەڵام كێشە سیاسییەكان دوای خستووە “.

چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حوكمەتی هەرێمی كوردستان لە مەزاری شەهیدان لە دوای دانانی تاجەگوڵینە ڕایگەیاند، “پایەكانی بە پارێزگابونی هەڵەبجە هەموو ڕێكارەكانی نەبڕیوە و پێمان ناخۆشە حزبە كوردستانییەكان كێشەكانی هەڵەبجە خۆیانی لێ بێبەری دەكەن و هەمووان پێكەوەین و یەك چارەنوسمان هەیە “.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجەمان كرد و لە گەڵ ئیدارەی شارەكە قسەمانكرد و كێشە و كەموكورتییەكانمان خستەڕو و هەندێك لە بڕیارەكان پەیوەستن بە عێڕاقەوە “.

چەتۆ ساڵح دەشڵێت، “بڕیار بوو لە سەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێڕاق سەردانی بەغدا بكەین بۆ كێشەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەڵام هەندێك كێشەی سیاسی عێراق وایكردووە دوابكەوێت “.