سەردێر

بەهۆی خوێنبەربوونەوە، سوید پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگرت

خەڵك-

دەستەی تەندروستی گشتی وڵاتی سوید ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانەی ڤاكسینی ئاسترا زێنیكا بۆ ماوەیەك ڕادەگرن.

دەستەی تەندروستی گشتی وڵاتی سوید بڵاویكردەوە، بەهۆی تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی خوێنبەربوون لەنێو ئەو كەسانەی لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، وەرگرتنی ڤاكسینەكەیان ڕاگرتووە.

ئاشكراشیكرد، ئەو نیشانە و لێكەوتە نوێیانە مەترسیدارن، لەبەرئەوە بەگرنگی دەزانین بۆ ماوەیەك ڤاكسینەكە ڕابگرن.