سەردێر

شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

خەڵك
بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاندی هەرێم سەردانی بەغداد بكاتەوەو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ بكات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغداد بۆ گفتوگۆ كردن  و گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتیشی، لە بودجەی هەرێمی كوردستاندا پارێزگای هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆی هەیەو بەپێی پلانی پارێزگاكە بودجەی بۆ دادەنرێت و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێدەكرێت.

ئەم سەردانەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد جاری 17 هەمینە كە بۆ چارەسەری كێشەو ناكۆكیەكانی نێوان هەردوولاو گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بودحەی ساڵی 2021 ی عێراق ئەنجامدەدرێت.