سەردێر

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران

خەڵك
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە لەسەر سكاڵای كەسێك كە لە شاری كۆیە دزیلێكراوە، دوو كەسیان دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی كەسێك لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كۆیە لە شاری كۆیە سكاڵای تۆمار كرد لە دژی دوو كەس بە تۆمەتی ئەوەی كە كەل و پەلی كارەبای لێ دزراوە، توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر بكرێن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی ( ش.ر.ع) و ( ص.ا.ر) دانیشتوی ڕانیەن و پیشەیان كاسبە ، لەكاتی دەستگیر كردنیان و پشكنینی ماڵەكانیان، توانرا دەست بگیرێ بەسەر (٦٩) پلاكی كارەبا و ( ١١ ) جۆزەی كارەبا لە ماڵی یەكێك لە تۆمەتبارەكان، كە خاوەندارێتی كەلوپەلە كارەباییەكان دەگەڕێتەوە بۆ سكاڵاكار.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای دەستگیر كردنیان بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ كەلوپەلە كارەباییەكان ڕەوانەی سنوری دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە كرانەوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان