سەردێر

دۆكۆمێنتی كارەساتی هەڵەبجە لە ماڵپەڕێكدا كۆدەكرێتەوە

خەڵك – یەحیا حبیب
پڕۆژەی بە دیجیتاڵكردنی كارەساتی كیمیاباران ئەنجامدەدرێت و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت، “لە هەنگاوی سەرەتاداین و تەواوی دۆكۆمێنتەكانی ئەو كارەساتە لە چوارچێوەی ماڵپەڕێكدا كۆدەكەینەوە ”

مهاباد كامیل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەك زانكۆی هەڵەبجە پڕۆژەی بە دۆكۆمێنتاری و بە دیجیتاڵكردنی هەڵەبجە ڕادەگەیەنین كە پڕۆژەیەكی هاوبەشی گەورەی نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆی هەڵەبجەیە .

وتیشی، ئامانج لە پڕۆژەكە كۆكردنەوەی سەرجەم ئەو دۆكۆمێنتانەیە كە لە سەر هەڵەبجە كراوە، بەڵام بە شێوەی دیجیتاڵی و جاران ئەگەر لەسەر پەڕە و كتێب بووبێت ئێستە لە چوارچێوەی ماڵپەڕێكی ئۆنلایندا هەموو كەس بتوانێت ئەم ڕوداو و دۆكۆمێنتانە ببینێت “.

ڕاشیگەیاند، “لە ئێستادا لە قۆناغی سەرەتاداین و پڕۆسەكەی بەردەوام دەبێت و هەوڵدەدەین تەواو ئەو دۆكۆمێنتانە كۆبكەینەوە “.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان