سەردێر

باران بارین بەردەوام دەبێت

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

 

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نەمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان.