سەردێر

لەساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕێپێوانێك ئەنجامدرا

 

خەڵك – یەحیا حبیب
ئەمڕۆ 16-3-2021 ، 33 ساڵ بەسەر كیمیاباران كردنی پارێزگای هەڵەبجە تێدەپەڕێت و بەو هۆیەوە چەند چالاكیەك ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە چوارچێوەی 33هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و مامۆستایانی ئاینی و بەرپرسانی پارێزگای هەڵەبجە ڕێپێوانێكی هێمنانەیان ئەنجام دا و بەڕێكەوتن بۆ مەزاری شەهیدان بە مەبەستی دانانی تاجەگولینەی ڕێز.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دۆخی پارێزگاكەو گرفتەكانی كۆ بوونەوە ئەنجام بدات.

لە 16-3-1988 ڕژێمی بەعسی عێراقی بە چەكی كیمیایی 5 هەزار كوردی لەناوبرد ، پاش ساڵانێك لەدواخستنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەلایەن حكوومەتی ناوەندیی عێراقەوە، ڕۆژی 13-3- 2014 بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كابینەی حەوتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرایە پارێزگا و ڕووبەرەكەی ٥٠٠٠ كیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.