سەردێر

بەرپرسێكی یەكێتی لە حكومەت، بیرۆكەیەك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-

بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەنیم واژوو لەسەر هەڵوەشتاندنەوەی پۆلیسی دارستان بكەم.

چەتۆ ساڵح بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بیرۆكە و هەوڵێك هەبوو بۆ نەهێشتنی پۆلیستی دارستان و پۆلیسی كارەبا، بەڵام واژۆم نەكرد.

وتیشی”لە هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان تەنها 1771 پۆلیسی دارستان هەیە، ئەگەر پۆلیسی دارستان نەمێنێت كێ ژینگە بپارێزێت، بۆیە ئامادەنیم واژوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی دارستان بكەم.

ئەمەش لەكاتێكدایە، مەترسییەكی زۆر لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان هەیە و بەشێك لە هاووڵاتیانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی ناچارن داری دارستانەكان ببڕن و وەك گەرم كەرەوەیەك بەكاریبهێنن، بەڵام پۆلیسی دارستان ڕێگریان لێدەكەن.