سەردێر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی چەند بڕیارێك دەركرد و وادەی تاقیكردنەوەكانيشی دیاریی كرد.

بەپێی فەرمانێكی وزاری كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە”تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە ڕۆژی شەممە 10ی 4 دەستپێدەكەن و لە 31ی 4ی 2021 كۆتاییان دێت، ڕۆژانی 14 و 15ی 4 تاقیكردنەوەیان تێدا ناكرێت”.

هەر لە فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە”تاقیكردنەوەی گشتییەكانیش (وزاری) بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە 25ی 7ی 2021 دەستپێدەكەن و لە 22ی 8 كۆتاییان دێت، بەجۆرێك كە قوتابیان لە هەفتەیەكدا تەنیا دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن، ئەمەش بەپێی خشتەیەكی تایبەت كە لەكاتی خۆیدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانەوە بڵاودەكرێتەوە”.