سەردێر

لە سۆران چوار كەس بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركران

خەڵك- نزار مستەفا
بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە قەزای سۆران، دەستگیركردنی چوار كەس لەسنورەكەدا بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی دراوی ساختە، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە قەزای سۆران بڵاوكرایەوە”دوای ئاگاداركردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سۆران لەلایە سێ هاووڵاتی لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان كەوا هەریەكەیان بری(٥٠$)دۆلاری ساختەیان وەرگرتووە، دەست بەجێ بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەزووترین كات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكرێت كە سێ كەسیان دانیشتوی شاری هەولێر بوون بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەست گیركران، ئەوكەسانەی دەستگیركراون هەریەكە بەناوەكانی بەناوەكانی(ك،خ،ع)و(ا،ق،ف)و(ك،ص،ك)وە تۆمەتباری چوارەم كەناوی (ب،ا،ف) لە دەرەوەی وڵات بوو كاری هاوردەكردنی دراوە ساختەكان بوو، بۆیە توانرا بگەڕێندرێتەوە و بەهاوكاری ئاسایش و پۆلیسی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەست گیربكرێت و دەستبەسەر بڕی (٥٦٥٠$)پێنج هەزار و شەسەدو پەنجا دۆلاری ساختەدا بگرێت”.

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە قەزای سۆران دەڵێت”تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراون بەپێی ماددە(٢٨١) لە ی.س عراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.