سەردێر

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە: مووچەی ئەم مامۆستایانە دابەش دەكرێت

خەڵك-
بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر، دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”‌ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكەینەوە، سبەی سێشەممە 16ی 3، پارەی وانەبێژی بۆ مانگی 10ی ساڵی 2020، بۆ ماوەی 3 ڕۆژ دابەش دەكرێت لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”پێویستە وانەبێژان ئاگادار بكرێنەوە كەوا خۆیان ئامەدەبن بۆ وەرگرتنی برە پارەكەیان، لە گەڵ ھێنانی (ناسنامەی كەسیەتی) بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی تەندروستی “.