سەردێر

مەلا یاسین پرسەنامەیەکی ئاڕاستەى مەحموود سەنگاوی و بنەماڵەکەی کرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی بەبۆنەى کۆچی دوایی هاوسەری مەحموود سەنگاوی،  پرسەنامەیەکی ئاڕاستەى مەحموود سەنگاوی و بنەماڵەکەی کرد، کە ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

ڕێزدار جەنابی کاک مەحموود سەنگاوی

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو خاتوو سەعدە حەمە ساڵح

هەواڵی کۆچی دوایی (سەعدە حەمە ساڵح)، لەدڵەوە دڵتەنگ و خەمباریکردین.

خوالێخۆشبوو، یەکێک بوو لەژنە خەباتکارەکان، کە سەردەمانێک هاوشانی هاوسەرەکەی خەباتی بۆ ڕزگاری گەلەکەمان کردووە و قوربانی گەورەی بۆداوە.

بەناوی خۆم و هاوڕێیانم لەیەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاڕاستەدەکەین هاوبەشی خەمتانین، هیواخوازین خودای باڵادەست سەبووری هەموولایەک بدات.

لەخوای باڵادەست داواکارین دووربن لە ناخۆشی و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرین شادبكات.

 اناالله وانا اليه راجعون

مەلا یاسین

سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ـ سلێمانی