سەردێر

كوردێك لە سێدارە درا

خەڵك
بەندكراوێكی كورد كە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیرابوو سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێكرا .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە14-3-2021، هاووڵاتیەكی كورد بە ناوی ناسر وەلی زادە كە خەڵكی بۆكانە سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێكرا.

ڕێكخراوەكە ئەوەشی وتووە، ناسر ڕۆژی پێش لەسێدارەدانەكەی بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزاكەی بۆ ژووری تاكەكەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ناسر وەلی زادە تەمەنی ٣٣ ساڵە و خەڵكی بۆكان بووە ، ٦ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست بەندكراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە.