سەردێر

دەنگدان لەسەر بودجە دواخرا

خەڵك
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە پەڕلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بدرێت، بەڵام بۆ جارێكی دیكە دواخرا.

ڕێزان دلێر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق یاسای بودجەی تێدانییەو بەهۆی ڕێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدا، لایەنەكان بژاردەی دیكەیان هەیە، بۆیە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكە دواخرا، بەبێ‌ ئەوەی هیچ وادەیەك بۆئەو دەنگدانە دیاریبكرێت.

وتیشی: دەبوو كۆبوونەوەی ئەمڕۆ كاتژمێر 11 ئەنجامبدرێت، بەڵام هەتا ئێستا دەستیپێنەكردووە و كۆبوونەكە بۆ دەنگدانە لەسەر دادگای فیدراڵی كە خراپییەكی زۆری تێدایە، لەگەڵ جێبەجێكردنی چەند یاسایەكی دیكە.