سەردێر

خوێندکارانی ١٢ خۆپیشاندانیان کرد

سلێمانی – نزار جەزا

ئەمڕۆ دوو شەممە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ خۆپیشاندانێکی فراوانیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندانیان دەستپێکرد، دواتر بۆ درێژەدان بەخۆپیشاندانەکە بەپێ بەڕێکەوتن بەرەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەوێ نوێنەری خۆپیشاندەران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوە و گوێ لەدواکارییەکانیان گیرا.

 

ئەو خوێندکارانە ناڕازیبوون لەوەی زۆر بەپەلە وانەکانیان دەخوێنن، بەجۆرێک لەڕۆژێکدا وانەى چەند ڕۆژێک دەخوێنن، ئەوان پێیانوایە، ئەمە وادەکات نەتوانن ئەو هەموو وانەیە تێبگەن، بۆئەوەی لەکاتی تاقیکردنەوەدا وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.

ئەوان داواکارن  وانەکانیان بۆ کەمبکرێتەوە، چونکە پێیانوایە، ناکرێت لەماوەى چەند مانگێکی کەمدا بەشە وانەی نۆ مانگ بخوێنن، لەبەرئەوەی ماوەکەی کەمە و وانەکانیش زۆرن

لەیەکێکی دیکەی داواکارییەکانیاندا داواکارن، ئەو ماوەیەی لەپێش تاقیکرنەوەی نیشتیمانی بۆ پێداچوونەوەی وانەکان دانراوە لە ٢٥ ڕۆژەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ درێژبکرێتەوە.

ئەم لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهان و هەرێمی کوردستانیش، پرۆسەى خوێندن و کۆی کایەکانی ژیان پەکی پەکیکەوتووە.