سەردێر

ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان كۆدەبێتەوە

خەڵك

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەكۆبوونەوەكە، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕێباز حەملان وەك سكرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دیاریكرا، بڕیارە ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی نوێ تایبەت بەئەنجومەنەكە و كاری وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان دەربچێت، بەتایبەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیژییەكانی بواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و پیشەسازی.

ئەمە لەكاتێكادایە لەكۆبوونەوەكانی پێشتردا باس لەئەوەكراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكات بۆ ئەوەی بنەمایەكی بەهێز بۆ هەرێمی كوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەكانی داهاتیش هەمەجۆر بكات و گرنگی زیاتریش بە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ گەشەكردنی ژێرخانی ئابووری خۆی، پێویستی بەهەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتە، بۆیە ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بۆئەو مەبەستە پێویستن.