سەردێر

وەزارەتێك فەرمانبەری هەمیشەیی دادەمەزرێنێت

خەڵك
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، پێویستی بەكارمەندەو مەرجەكانی وەرگرتن دەخاتەڕوو.

وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری – ژمێریاری) بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی.

ئەوەشی وتووە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021.