سەردێر

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی نمە بارانی بەهاری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بەردەوام دەبێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست سبەینێ کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارەی سێ شەممە ئەگەری بارانبارینی بەهاری کەم و پچڕ پچڕ لەناوچەکانی سنوری سۆران و قەڵادزێ و ڕانیە و هەولێر و بەشێکی سلێمانی و سنوری بادینان هەیە.

ڕاشیگەیاند، ڕێژەی بارانەکە کەمە و ئەگەری 1 بۆ 2 ملم باران هەیە لەسەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەولێر بەزۆری دڵۆپە باران دەبێت.

وتیشی، “ناوچەکانی تر تەنیا هەور و نیمچە هەورە و بارانی لێ ناباریت و ڕۆژی سێ شەممەش ئەو بارانە لاوازە کۆتایی پێ‌ دێت”.