سەردێر

لە عیراق یەكەم ڕۆژی مانگەكانی شەعبان و ڕەمەزان دیاریكرا

خەڵك-
دوای ئەوەی سعودیە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری كرد، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق-یش یەكەم ڕۆژی مانگەكانی شەعبان و ڕەمەزان دیاری دەكات.

نووسینگەی ئایەتوڵلا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ دوو شەممە 15ی ئادار، دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان-ی 1442ی كۆچی.

بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ 14ی ئادار كۆتا ڕۆژی مانگی ڕەجەب-ی كۆچی بوو، كە 30 ڕۆژی تەوا بوو، مانگی شەعبان، كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات دەبێتە 29 ڕۆژ و بەو پێیەش 13ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

هاوكات بەپێی خشتەی ڕۆژمێری ساڵی كۆچی، كە سعودیە بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان-ە و مانگەكە 29 ڕۆژە و 13ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.